riklam

مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی محه‌مه‌د قادر موژدینانی ده‌كات

پرسەنامە 10:51 AM - 2021-11-01

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی محه‌مه‌د قادر موژدینانی باوكی چوار شه‌هید، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

بـــه‌داخه‌وه‌ هــه‌واڵی ژیانئاوایی مام ( محمد قادر موژدینانی) باوكی هه‌ڤـاڵ عه‌مید ( فه‌یسه‌ڵ محمد) و چوار شه‌هید و تێكۆشه‌ری رێگای رزگاریی كوردستانمان پێگه‌یشت.

مام (محمد موژدینانی) تێكۆشه‌رێكی دیاری عه‌شیره‌تی باڵه‌كایه‌تی و كوردستان بوو، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی خانه‌دان و نیشتیمانپه‌ره‌وه‌ری ناوچه‌كه‌ بوون، چه‌ندین قاره‌مان و تێكۆشه‌ریان كردۆته‌ قوربانی و  له‌خه‌باتی رزگاریخوازی كوردایه‌تیی هه‌میشه‌ پێشڕه‌و و له‌ریزی پێشه‌وه‌ بوون، به‌كۆچی دوایی هه‌مووانی خه‌فه‌تبار كرد.

به‌م بۆنه‌وه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كه‌ین، دواكارین له‌یه‌زدانی مه‌زن سه‌بوری و ئارامی به‌هه‌موولایه‌ك بدات و جێگای خوالێخۆشبوو به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

إنّا لله وإنّا إلیه راجعون

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
1/11/2021 
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket