riklam

پرسه‌نامه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ كۆچی داوایی حاجی قادر سه‌عید بۆڵی

پرسەنامە 02:36 PM - 2021-10-31

بۆ كۆچی دوایی حاجی قادر سه‌عید بۆڵی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

كۆسره‌ت ره‌سول هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی حاجی قادر سه‌عید بۆڵی ده‌رده‌برێت

به‌ڕێزان: خانه‌واده‌و كه‌سوكاری حاجی قادر سه‌عید ئاغای بۆڵی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیارو ناسراو، تێكۆشه‌رو خه‌باتگێڕ (حاجی قادر سه‌عید ئاغای بۆڵی) باوكی هه‌ڤاڵ (لیوا سواره‌و هه‌ڤاڵ سالار)م بیست، دڵگران و خه‌مباری كردم، هاوبه‌شی خه‌متانم.
بۆ ئه‌م كۆسته‌ و له‌ده‌ستدانی ئه‌م تێكۆشه‌ره‌، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ تێكۆشه‌رو نیشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیواخوازم ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و كۆچكردوو جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket