riklam

قوباد تاڵه‌بانی سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی نه‌عیم عه‌بدولحه‌مید گوێڕی ده‌كات

پرسەنامە 01:30 PM - 2021-10-31

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نه‌عیم عه‌بدولحه‌مید گوێڕی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 
به‌‌ڕێزان خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو نعیم عبدالحمید گوێڕی
زۆر دڵگران بووین به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو نه‌عیم عبدالحمید گوێڕی خوشكی مه‌لا مه‌جید گوێڕی و پوری شه‌هیدان مامۆستا شاخه‌وان و لیوا ركن سه‌فین. 
به‌م بۆنه‌ دڵته‌زێنه‌وه‌ له‌ ناخی دڵمانه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ كوردپه‌روه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین. 
داواكارم خوای گه‌وره‌ روحی كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بوری به‌ ئێوه‌ و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket