riklam

هەولێر.. كۆنگرەی حەوتەمی حزبی شیوعی كوردستان بەڕێودەچێت

کوردستان 12:22 PM - 2021-10-27

بە بەشداری كردنی زیاتر لە 175 ئەندام، كۆنگرەی حەوتەمی حزبی شیوعی كوردستان لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

لەوبارەیەوە كوردۆ ساڵح بەرپرسی كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: بە دروشمی ئازادی و دیموكراسی و مافی بڕیاردانی چارەنووس و سۆسیالیزم هەموو چوار ساڵ جارێك حزبی شیوعی كوردستان كۆنگرەی خۆی دەبەستێت، بەڵام بەهۆی پەتای كۆرۆنا نەمانتوانی كۆنگرەی حەوتەم لەكاتی خۆی ببەستین.  

وتیشی: دوای تەواوبوونی تەواوی ڕاپۆرتەكانی تایبەت بە كۆنگرە، ئەمڕۆ كارەكانی كۆنگرە دەستپێدەكەین. 

ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆ لەسەرهەموو ڕاپۆرتەكان دەكرێت كە لەلایەن ڕێكخستنەكان ئامادەكراوە بۆ چاكسازی دەنگی لەسەر دەدرێت و بڕیارە گۆڕانكاری لەسەرجەم ئۆرگاكانی حزب بەشێوازێكی مۆدێڕن و تازە بكرێت. 
PUKmedia بیلال بەرزان – هەولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket