riklam

سلێمانی.. سەبەتەی دووەمی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت

کوردستان 11:48 AM - 2021-10-27

كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت: سەبەتەی دووەمی دابەشكردنی خۆراك گەیشتوەتە بەشێكی زۆر لەبریكارەكانی خۆراك و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت كە لەچەند ماددەیەكی پێكهاتووە. 

شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: ھاوشێوەی مانگەكانی رابردوو  بەشە خۆراكی ھاووڵاتیان گەیشتوەتە ھەرێمی كوردستان و لەپارێزگای سلێمانیش سەبەتەی دووەمی بەشە خۆراك كە لەچەند ماددەیەكی خۆرك پێكهاتووە دەستبەدابەشكردنی كراوە.

وتیشی: تائێستا 30% بۆ 40%ی بەشە خۆراك گەیشتوەتە بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك  پێكهاتون لەماددەكانی (شەكر، زەیت، برنج، لەتكەنۆك، نیسك، دۆشاوی تەماتە)یەو بەو بریكارانەی تریش پێیان دەگات.

PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket