riklam

زانكۆی گه‌رمیان فۆڕم به‌سه‌ر خوێندكارانی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان دابه‌ش ده‌كات

کوردستان 11:39 AM - 2021-10-27

زانكۆی گه‌رمیان فۆڕمی راسته‌وخۆ بۆ خوێندكارانی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان دابه‌ش ده‌كات و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ خوێندكاران ده‌توانن فۆڕم وه‌ربگرن.

زانكۆی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، داواكاری خوێندكارانی ده‌رچووی ئاماده‌ییه‌كانی خانه‌قین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی فۆرمی راسته‌وخۆ به‌ وه‌رگرتنیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ ھه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كران و خوێندكارانی به‌شی زانستی و وێژه‌یی و ئاماده‌ییه‌ پیشه‌سازییه‌كانی سنووری جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ و قه‌ره‌ته‌په‌ و جه‌باره‌ و مه‌نده‌لی ده‌توانن فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه‌. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، دابه‌شكردنی فۆڕمه‌كان له‌ ھۆبه‌ی تۆمار له‌ كه‌مپی كۆلێژی زمان و زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان له‌ شاری خانه‌قین بۆ ماوه‌ی ھه‌فته‌یه‌ك دابه‌شده‌كرێت و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست پێده‌كات تا ٤ی تشرینی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket