riklam

جەخت لە پێكهێنانی حكومەتێكی وڵات پارێز دەكرێتەوە

عیراق 10:09 PM - 2021-10-26

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 26ی تشرینی یەكەمی 2021 لە كۆشكی بەغدا میوانداری كۆبوونەوەیەكی كرد بە بەشداری دادوەر فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەك لە سەركردە و نوێنەرانی هێزە و لایەنە سیاسییەكان، سەبارەت بە دۆخی گشتی وڵات و هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەم گفتوگۆكرا.

ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە جەختیانكردەوە لە پێویستی یەكخستنی یەكڕیزی و یەكدەنگی و برەودان بە گیانی برایەتی و سازان و یەكتێگەیشتنی نیشتمانی لە پێناو دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و بەھێزكردنی یەكڕیزی نیشتمانی و پاراستنی پرۆسەی دیموكراسی و زاڵكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات و گرتنەبەری چوارچێوەی دیموكراسی بۆ پاراستن و پتەوكردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی، بە پشتبەستن بە دیالۆگ و گفتوگۆ بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە و بۆچوونە جیاوازەكان.

لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەكرا بە ناڕەزاییەكان لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن بەپێی یاسا و رێساكانی هەڵبژاردن و دووپاتیشكرایەوە كە پێویستە بەدواداچوونی بۆ بكرێت، ھەروەھا جەختكرایەوە پێویستە دەربڕین و مامەڵەكردن لەگەڵیدا لە چوارچێوەی یاسای و ئاشتدا بێت، ھاوكات جەخت لەسەر رۆڵی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دەسەڵاتی دادوەری تایبەتمەند كرایەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوونی تەواو و جددیی بكات بۆ دۆسیەكە و رەچاوی هەموو سكاڵا و داواكارییەكان بكرێت كە پێشكەش كراوە لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی پیشەیی و بێ لایەنی و بە شەفافی وەك پێویستیەكی گرنگ بۆ بەھێزكردنی متمانە بە پرۆسەی ھەڵبژاردنەكان.

ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە جەختیان لەگرنگی هەوڵ و كۆششی هاوبەش كردەوە بە ئاڕاستەی هەنگاونان رووەو بەرژەوەندی نیشتمانی و پێكهێنانی ئەنجومەنی نوێنەران كە رەنگدانەوەی ئیرادە و خواستی خەڵك بێت بۆ چاكسازی و گەشەپێدان و باشكردنی دۆخی ژیان و خزمەتگوزارییەكان، ھەروەھا پێكهێنانی حكومەتێكی كارای كاریگەر كە بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات بپارێزێت و وەڵامی ئاستەنگ و بەركەوتەكان بداتەوە و دەرفەتی یەكسان بۆ هاووڵاتیان مسۆگەر بكات و ئابووری و بازرگانی و گەشەپێدان و ژێرخانی ئابووری بەرەو پێشەوە ببات.

PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket