riklam

كەسێك بەتۆمەتی رفاندن دەستگیر دەكرێت

کوردستان 09:30 PM - 2021-10-26

بەتۆمەتی رفاندنی كچێك نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ گەنجێكی دەستگیركرد.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد لەنووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ كە كچەكەی رفێنراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر شوێنی تۆمەتبار و وەرگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری توانرا تۆمەتبار لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربكرێت.

راشیگەیاندووە: لەئێستادا تۆمەتبار (ع ، س ، ع - تەمەن 19 ساڵ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 421 لەیاساسی سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا، لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا تۆمەتبار دانی ناوە بەچەندین تاوانی دزیكردنی ماتۆڕسكیل.

PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket