riklam

وه‌زیرانی فیدراڵ ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ ده‌رده‌كات

عیراق 07:54 PM - 2021-10-26

مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 سه‌رۆكایه‌تی چل ویه‌كه‌مین دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردو تێیدا دوا پێشهاته‌كانی دۆخی گشتی وڵات له‌سه‌رجه‌م كایه‌كاندا تاوتوێكراو هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه‌شی كرد كه‌خرابوونه‌ به‌رنامه‌ی كاره‌كانیه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك بڕیارو راسپارده‌ی له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌ركرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی میدیایی سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا باسێكی له‌باره‌ی دۆخی گشتی وڵات و دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منیی و ئۆپراسیۆنه‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بۆ راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی تیرۆرستان و له‌ناوبردنی پێگه‌و حه‌شارگاكانیان پێشكه‌ش كردووه‌.

هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ كراوه‌ له‌باره‌ی راپۆرتی په‌تای كۆرۆناو سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه‌ی به‌مدواییانه‌ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا گیراونه‌ته‌به‌رو دوا پێشهاته‌كانی كاری لیژنه‌ی په‌ره‌دان به‌رێكاره‌كانی حكومه‌ت له‌بواره‌كانی خۆپارێزی و هه‌ڵمه‌تی هۆشیار كردنه‌وه‌ بۆ رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه‌، هه‌روه‌ها باس له‌گرنگترین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ كراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵه‌وه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌.

پاش تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیارو راسپارده‌ی پێویستی له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌ركرد.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket