riklam

توله‌ر: عیراقییه‌كان به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌توانن خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن

عیراق 07:17 PM - 2021-10-26

ماتیۆ توله‌ر باڵوێزی ئه‌مریكا له‌عیراق رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ له‌دژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ عیراقییه‌كان ده‌توانن كاروباری خۆیان به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی به‌ڕێوه‌به‌رن.

توله‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 له‌رۆژی یه‌كه‌می دیداری مێریدا كه‌ زیاتر له‌ 250 كه‌سایه‌تی عیراقی و بیانی به‌شدارییان تێدا كردووه‌، راشیگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عیراق له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌دایه‌ كه‌له‌نێوانماندا هه‌یه‌و وتیشی، له‌ده‌یان رێگه‌وه‌ هاوكاری و كۆمه‌كی عیراقمان كردووه‌.

باڵوێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ عیراق هه‌وڵ ده‌دات گازه‌ زیانبه‌خشه‌كان كه‌مبكاته‌وه‌.

تۆله‌ر ئاشكراشیكرد ئه‌مریكا ده‌یان ملیۆن دۆلاری له‌ڕێگه‌ی رێكخراوی یۆنامییه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان خه‌رجكردووه‌، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ كۆمسیۆن توانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌باشی به‌ڕێوه‌به‌رێت و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌وان هه‌ره‌شه‌ له‌كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

تۆله‌ر ئاشكراشیكرد عیراقییه‌كان ده‌توانن به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی كاروباری خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی دیداری مێری به‌به‌شداری 250 كه‌سایه‌تی عیراقی و بیانی به‌ڕێوه‌چوو، دیداره‌كه‌ ژماره‌یه‌ك پانێل له‌خۆده‌گرێت و چه‌ندین باس و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی عیراق پێشكه‌ش ده‌كرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket