riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی: سه‌نگه‌ری پشتیوانی له‌ داواكاری خه‌ڵك چۆڵناكه‌ین

کوردستان 07:01 PM - 2021-10-26

جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ ده‌بێت په‌رله‌مان رێز له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ران و خواستی خه‌ڵك بگرێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 26-10-2021، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا لوقمان وه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌نگه‌ری پشتیوانی له‌ له‌ داواكارییه‌كانی خه‌ڵك چۆڵناكه‌ین.

راشیگه‌یاند: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی داوا ره‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مانین له‌ داواكاری سێیه‌كه‌مه‌كان و مامۆستایانی وانه‌بێژو سه‌رجه‌م داواكارییه‌ ره‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مان، وتیشی: له‌سه‌ر حكومه‌ته‌ كێشه‌ی سوته‌مه‌نی چاره‌سه‌ربكات و پێویسته‌ سوته‌مه‌نی ته‌واو بۆ پاڵاوگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات و كاری جددی بكات بۆ دابه‌زاندنی نرخی سومه‌ته‌مه‌نی و كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان .

هه‌روه‌ها وتی: په‌رله‌مانی كوردستان موڵكی لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو گروپێك نییه‌، به‌ڵكو به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدانی میلـله‌ته‌كه‌مانه‌ بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بكرێته‌ شوێنی موزایه‌ده‌، به‌ڵكو ده‌بێت شوێنی به‌رگریكردن و پشتیوانی بێت له‌ مافی میلله‌ته‌كه‌مان و تێیدا رێز له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ران و خواستی میلله‌ته‌كه‌مان بگیرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێنه‌كردووه‌ له‌ دابینكردنی سوته‌مه‌نی و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان، پێویسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ئه‌ركی چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت له‌ هۆكاره‌كانی گرانبوونی سوته‌مه‌نی و دروستبوونی قه‌یرانه‌كان له‌ وڵاتدا بكۆڵێته‌وه‌و له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌ كاربۆ هه‌رزانكردنی سوته‌مه‌نی بكات.

PUKmedia تایبه‌ت  
    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket