riklam

كۆمسیۆن: ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەكرێت

عیراق 06:11 PM - 2021-10-26

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: كۆتا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەكەن پاش ئەوەی تانەكان یەكلایی دەكرێنەوەو ئاماژەی بەوەشدا كە رێگەی یاسایی لەدژی ئەوانە دەگرنەبەر كە تۆمەتی ساختەكاری لەدژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بڵاودەكەنەوە.
لەو بارەیەشەوە، نبراس ئەبو سۆدە یاریدەدەری وتەبێژی میدیایی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەئاژانسی هەواڵەكانی عیراقی راگەیاندووە: پەسەندكردنی كۆتا دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەدەستی دادگای فیدڕاڵیدایە نەك كۆمسیۆن. رونیشیكردۆتەوە: كۆمسیۆن لای خۆیەوە ئەنجامی كۆتایی رەوانەی دادگای فیدڕاڵی دەكات دوای ئەوەی تانە پێشكەشكراوەكان یەكلایی دەكرێنەوە.
جەختیشیكردەوە: تا ئێستا هەموو تانەكان یەكلایی نەكراوەتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش كۆمسیۆن رۆژانە راگەیەنراوی خۆی هەیەو ژمارەی ئەو تانانە دەخاتەڕوو كە لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە كراوە.
سەبارەت بەو تۆمەتانەش كەڕووبەڕووی كۆمسیۆن كراوەتەوە گوایا ساختەكاری لەئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا كراوە، ئەبو سۆدە ئاشكرایكرد: هەر كاتێك پێویست بكات كۆمسیۆن رێگەی یاسایی لەدژیان دەگرێتەبەر.
راشیگەیاند دوێنێ‌ دووشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان راسپێررا تاوەكو وەڵامی 86 تانەی نوێ لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بداتەوەو رەزامەندیش لەسەر ئەوەدرا 22 وێستگە لە 13 پارێزگا ئەژماركردن و جیاكردنەوەی دەستیان بۆ بكرێت.
PUKmedia ئاژانسەكان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket