riklam

په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كات

کوردستان 06:03 PM - 2021-10-26

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ 26-10-2021، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، سبه‌ینێ 27-10-2021، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كات.

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٥)ی ئاساییی خولی پایزه‌ ڕۆژی ٢٠٢١/١٠/٢٧
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (٥٢) و مادده‌كانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٥)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١٠:٣٠)ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠٢١/١٠/٢٧ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

• خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئه‌م پرۆژه‌ یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1.پرۆژه‌ یاسای (هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژماره‌ (٣٠) ساڵی ١٩٨٤ له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق).

2.پڕۆژه‌ یاسای (به‌رهه‌مهێنان و هاورده‌كردنی بنه‌تۆ و شه‌تل و تۆماركردن و په‌سندكردن و پارێزگاریكردن له‌ ته‌رزه‌ كشتوكاڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق).

PUKmedia راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket