riklam

ئه‌مریكا ئیدانه‌ی ھێرشه‌كان بۆ سه‌ر یونامی ده‌كات

جیهان 03:19 PM - 2021-10-26

ئه‌مریكا پێشوازی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ ھه‌ڵبژاردنی عیراق و ئیدانه‌ی ھێرشه‌كانیش بۆ سه‌ر نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمسیۆنی ھه‌ڵبژاردن ده‌كات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ عیراق به‌ ئارامی به‌ڕێوه‌چووه‌ و ده‌رفه‌تێك بووه‌ بۆ ده‌نگده‌ران تاوه‌كو بڕیار له‌سه‌ر داھاتووی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن. وتیشی پێشوازی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌و ھه‌ڵبژاردنه‌. 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاندووه‌ ده‌نگیان ده‌خه‌نه‌ پاڵ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئیدانه‌ كردنی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی به‌رامبه‌ر نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، داواشی له‌ ھه‌موو لایه‌نه‌كان كرد ڕێز له‌ سه‌روه‌ری یاسا و پاكی ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بگرن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket