riklam

نائارامییەكانی سودان كوژراو و برینداری لێدەكەوێتەوە

جیهان 12:50 PM - 2021-10-26

پاش ئەوەی دوێنێ كودەتایەكی سەربازی لە سودان ڕوویدا، ئەمڕۆ كودەتاچییەكان تەقەیان لە هاووڵاتیان كرد و ژمارەیەك بریندار و كوژراوی لێكەوتەوە.

پاش ئەوەی عەبدوڵڵا حمدوك سەرۆك وەزیرانی دەستبەسەركراوی سودان لە پەیامێكدا داوای لەهاوڵاتییەكان كرد بڕژێنە سەر شەقامەكان و ناڕەزایەتی خۆیان لەبەرامبەر كودەتاچییەكان دەبڕن، ژمارەیەكی چەكداری سەر بە كودەتاچییەكان تەقەیان لەهاووڵاتیان كرد و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تا ئێستا 7كەس كوژراون و دەیان كەسیش برینداربوون. 

خۆپیشاندەرانی سودان داوای ئازادكردنی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان دەكەن و خوازیاری ئەوەن كە حكومەتی كاتی بگەڕێتەوە سەر كاروباری خۆی. 

كودەتاچییەكان حاڵەتی نائاساییان لەسەرتاسەری وڵات ڕاگەیاندووە و لەئێستادا نائارامی باڵی بەسەر ئەو وڵاتەدا كێشاوە هێڵی ئینتەرنێت پچڕاوە و پەیوەندی ئەو وڵاتە لەگەڵ دەرەوە نەماوە. 

دوای لەسەركارلابردن عومەر حەسەن بەشیر سەرۆك كۆمار لە ساڵی 2019 تا ئێستا عەبدوڵڵا حمدوك سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەیە.  
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket