riklam

نزیكه‌ی 20 ڕۆژه‌ مامۆستایانی وانه‌بێژ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردووه‌

کوردستان 12:29 PM - 2021-10-26

ماوه‌ی 17 ڕۆژه‌ مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردووه‌ و گردبونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌م ماوه‌یه‌دا داوای بوون به‌هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ن و وه‌ك خۆشیان ئاماژه‌یان بۆ كرد تاوه‌كو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌ بایكۆت و گردبوونه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

ئه‌مڕۆش مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌یان ئه‌نجامداو داوایان كرد هه‌رچی زووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌م ساڵ په‌كی نه‌كه‌وێت، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و وه‌زیری دارایی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
وێنه‌/ شاد ئیبراهیم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket