riklam

پرسی وانەبێژان و فەرمانبەرانی گرێبەست پەرلەمان كۆدەكاتەوە

کوردستان 11:53 AM - 2021-10-26

پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا گرفتەكانی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەكەمەكانی هەرێم و فەرمانبەرانی گرێبەست تاوتوێ دەكات.

بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە 4ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەرێوە بچێت و چوار بڕگە لەخۆبگرێت لەبڕگەی یەكەمدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عیراق) و بڕگەی دووەم دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان دابان محەمەد حسێن لە ئەندامێتی لیژنەی دەسپاكی پەرلەمان.

بڕگەی سێیەم خستنەڕووی دواین بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

 هەروەها تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە دۆخی سووتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی.

لەبڕگەی چوارەمیشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1 - پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عیراقی، ژمارە 30ی ساڵی 1984 لە هەرێمی كوردستان-عیراق).

2 - پڕۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتل و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عیراق بكرێت.

PUKmedia سەرباز محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket