riklam

زیقار .. گەنجێك باوكی خۆی دەسوتێنێت

عیراق 11:12 PM - 2021-10-25

لەقەزایەكی سەربە پارێزگای زیقار گەنجێك باوكی سوتاند.
پۆلیسی زیقار لەبارەی رووداوەكەوە ئاشكرایكردوە:" گەنجێك لەیەكێك لەگەڕەكەكانی قەزای غەرافی سەربە پارێزگای زیقار دوای ئەوەی بەسەر خۆشی گەڕاوەتەوە ماڵ،  لەگەڵ باوكی بووەتە كێشەو دەمە قاڵەیان".
رونیشكراوەتەوە:" دواتر گەنجەكە بەنزیكی كردوەتە سەر باوكی و سوتاندویەتی، دوای ئەوەی گەیاندویانەتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستداوە".
پۆلیسی ئەوەشی ئاشكراكردوە:" دوای ئەوەی گەنجەكە هەڵاتووە لەرێگەی گەران و دانانی بازگەوە دەستگیركراوە".
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket