riklam

پێشنیار بۆ هەرزانكردنی بەنزین دەكرێت

ئابوری 10:08 PM - 2021-10-25

 ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت: بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان ، هاوكاردەكردنی بەنزین لەدەرەوە بەبێ پاڵپشتی حكومەت و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆ  نرخەكەی لە هەرێمی كوردستان هەرزان نابێت، ئاماژەی بەوەشكرد دروستكردنی كێبڕكی لەسەر  هەرزان كردنی بەنزین وادەكات كوالیتەكەی كەمبێتەوە، ئەمەش مەترسیەكەی لە گرابونەكە زیاترە.
دلێر حسێن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە PUKmediaی راگەیاند: پێدانی مۆڵەت بە بازرگانان ‌و كێبڕكێكردن لەسەر وەرگرتنی ئەو مۆڵەتە،  چارەسەری كێشەی گرابوونی بەنزین لە هەرێمی كوردستان ناكات  كە ئەمڕۆ رووبەڕووی خەڵكی كوردستان بۆتەوە.
وتیشی: بەهۆی ئەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان بەرزبۆتەوە، بۆیە  تاكە چارەسەر بۆ هەرزانبوونی بەنزین و جێگیركردنی نرخەكەی، دابینكردنی بەنزینی حكومەتە بۆ بەنزینخانە، وەك پاڵپشتیەك بۆكەرتی تایبەت، بەتایبەتی بۆ هەرێمی كوردستان كە خۆی خاوەن نەوتە و دەتوانی ئەو كارە بكات.
راشیگەیاند: جگە لەپاڵپشتی  راستەوخۆی حكومەت، هاوكات پێویستە باج و رسومات لەسەر ئەو بەنزینە كەمبكرێتەوە كە لە سنورەكانەو هاوردە دەكرێت،  ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر هەرزانكردنی نرخی بەنزین، چونكە زیادكردنی هەر  دینارێك لەسەر بەنزینی هاوردە، دواجار  دەكەوێتە سەر هاووڵاتیان و شوفێران.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی  پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد: جگە لە كێشەی گرانبوونی بەنزین،  مەترسی لەسەر خراپبوونی كوالێتەكەشیان هەیە، چونكە لەقەیرانی لەوجۆرە  بۆ ئەوەی نرخەكەی هەرزان بكرێت، پەنا بۆ كەمكردنەوەی كوالیتیەكەی دەبەن، ئەمەش زیانەكەی بۆ تەندروستی هاووڵاتیان و ئۆتۆمبێلەكانیان زیاترە لە گرانبوونی نرخەكەی .
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket