riklam

سلێمانی..لەنەخۆشخانەیەك رۆژانە زیاتر لە 30 منداڵ لەدایكبوە

کوردستان 09:59 PM - 2021-10-25

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: تەنها مانگی رابردوو لەنەخۆشخانەی مناڵبوون زیاتر لە 900 منداڵ لەدیكبوون كە زۆرینەیان كوڕ بوون. 
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی: لەماوەی مانگی رابردوودا 4 هەزارو 336 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاریانكردووە لەشاری سلێمانی و لەو ژمارەیەش هەزارو 177 نەخۆش داخڵكراون.
رونیشیكردوەتەوە: مانگی رابردوو 924 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەسلێمانی لەدایكبوون و 477 منداڵیان كوڕ بوون 447 یان كچ بوون و 666 منداڵیش بەشێوەی سروشتی و 258 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.
هەر بەپێی ئامارەكە، مانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 609 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون و 9 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 18حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوەو 948 سۆناریش گیراوە.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket