riklam

بافڵ تاڵەبانی:حكومەتێك بنیادبنێین لەئاست چاوەڕوانییەكانمان بێت

کوردستان 08:54 PM - 2021-10-25

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ھەولێر چاویكەوت بە ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق.
لە دیدارێكدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوو، گۆڕانكارییە سیاسییەكان و قۆناغی دوای ھەڵبژاردن لە عیراق و چاكسازییەكانی یەكێتی گفتوگۆیان لەبارەوە كراو ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پەنابردن بۆ گفتوگۆی بنیادنەرانە لەسەر بنەمای پاراستنی مافی ھەموو نەتەوەو پێكھاتەكان، و چاكسازیكردن لەدامەزراوەكان و پێكھێنانی حكومەتێك كە لەگەڵ خواستی ھەموولایەك بێت و ببێتە مایەی خزمەتكردن و ئاوەدانی و سەقامگیری زیاتر.
ھەر لە دیدارەكەدا ھاوسەرۆك روونیكردەوە سەرباری سەرنج و تێبینییەكان لەسەر ھەڵبژاردن و دەرئەنجامەكان، بەڵام دەتوانین بەئیرادەیەكی بەھێزەوە كاربكەین بۆ پێكھێنانی حكومەتێك كە رەنگدانەوەی گلەیی و ناڕەزایی و پێویستییەكانی ئەمڕۆی عیراق و ھەرێم بێت، و ھەموو لایەنەكان پێكەوە ھاوكاربین تا دەسەڵاتی جێبەجێكردن ئەركەكانی كە خزمەتكردن، چاكسازی راستەقینە و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە لەم ھەلومەرجەدا وەك خۆی جێبەجێی بكات و رێگربین لەوەی ململانێیە سیاسییەكان كاریگەری لەسەر حكومەتی داھاتوو دروستبكات و شەقام بجوڵێندرێت بۆ بەرژەوەندی حزبی.
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەھەڵوێستی یەكێتی كردو رایگەیاند: زەمینە لەبارە كە وەك كورد خۆمان رێكبخەینەوەو بەیەكڕیزی لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان لەسەر بنەمای ژیانی ھاوبەش، شەراكەت و تەوافق كە بەرژەوەندی گشتی تێدا رەچاوبكرێت گفتوگۆبكەین و پێكەوە حكومەتێك بنیادبنێن كە لە ئاست چاوەڕوانییەكانمان بێت.
سەبارەت بەچاكسازی و رەوتی رێكخستنەوەی ژیانی حزبی یەكێتی، ھاوسەرۆك بەوردی دوا و وتی: لە ئێستادا یەكێتی سەرلەنوێ بۆ ئەركەكانی خەباتی حزبی، نەتەوەیی، كوردستانی، عیراقی و ھەرێمی خۆی سازدەداتەوەو دەمانەوێت یەكێتییەك بنیادبنێینەوە كە یەكێتی مام بێت و لە ئاست خەبات و قوربانیدانی ھەموو ئەوانە بێت كە ماندووبوون بەم حزبەوە بۆیە گۆڕانكاری و چاكسازی بۆ ئەو ئامانجە بووە و بەردەوام دەبین تا یەكێتی یەكێتی ھەموو كۆمەڵانی خەڵك بێت و یەكێتی بێت بۆ خزمەتكردن و بوژاندەوەی زیاتری ھەرێم.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket