riklam

داعش پەلاماری هێزێكی عیراقیداو شەهید هەیە

کوردستان 08:43 PM - 2021-10-25
هێزێكی سوپای عیراق لەكاتی بەرپەرچدانەوەی تیرۆرستاندا

هێزێكی سوپای عیراق لەكاتی بەرپەرچدانەوەی تیرۆرستاندا

لەگوندی زەرگەی رۆژئاوای قەزای خورماتوو تیرۆرستانی داعش پەلاماری هێزەكانی سوپای عیراقیانداو بەهۆی پێكدادانی نێوان سەربازانی عیراق و تیرۆرستانیشەوە سەربازێك شەهید بووە.
لەبارەی پەمارەكەوە ئەفسەرێكی فەوجی 3ی مەغاویر كە نەیوبیت ناوی بڵاوبكرێتەوە بە PUKmediaی راگەیاند: سەعات 7:30 دەقیقەی ئەمشەو 25ی 10ی 2021 چەكدارانی داعش لەگوندی زەرگە رۆژئاوای خورماتوو پەلاماری سریەی 2ی فەوجی 3ی مەغاویری لیوای 52ی سوپای عیراقیانداوەو دوای شەڕ و پێكدادان سەربازێك شەهید بووە كە دانیشتوی پارێزگای ناسریە باشوری عیراقە .
پەلامارەكەی ئەمشەوی داعش لەسنوری خورماتوو لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە بەئاشكرا جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش لەناوچەكە زیادیكردوە.

PUKmedia محەمەد فایەق – خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket