}

بافڵ تاڵه‌بانی بۆ فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خانی برادۆستی: ھه‌میشه‌ پێگه‌ی تایبه‌تتان لای یه‌كێتی ھه‌یه‌

کوردستان 06:48 PM - 2021-10-25

بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری ھه‌ولێر سه‌ردانی كوڕانی كه‌ریم خانی برادۆستییان كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ گرنگییه‌وه‌ باس له‌ دۆستایه‌تی خزمانی برادۆستی و یه‌كێتی كرا، و ئاماژه‌ به‌رۆڵی جوامێرانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریم خان كرا كه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكاندا پشتیوانی شۆڕش و خه‌باتی چه‌كداری بوون.

بافڵ تاڵه‌بانی رووی قسه‌كانی كرده‌ فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خانی برادۆستی و پێی ڕاگه‌یاند بنه‌ماڵه‌كه‌تان لای یه‌كێتی جێگای رێز و پێزانینه‌، ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ ھه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست هاتووه‌ جێگای شانازی ھه‌موولایه‌كمان بووه‌ و نرخاندنیش بۆ ماندووبوونتان ده‌كه‌ین و ئێوه‌ ھه‌میشه‌ پێگه‌ی تایبه‌تتان لای یه‌كێتی ھه‌یه‌ و ھه‌میشه‌ پێكه‌وه‌ ده‌بین بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و بوژاندنه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌تان كه‌ ھه‌میشه‌ پشت و په‌نا بوون، و له‌ رۆژانی سه‌ختدا له‌گه‌ڵمان بوون.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket