riklam

كازمی: خوازیاری پەرەپێدانی هاوكاری ئابووریین لەگەڵ لوبنان

عیراق 06:17 PM - 2021-10-25

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵ لەگەڵ نەجیب میقاتی هاوتا لوبنانییەكەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو بەیروتییان تاوتوێكرد.

بەگوێرەی بڵاوكراوەیەك كەلەلایەن نووسینگەی راگەیاندنەكەیەوە دەرچووە، ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی یەكەمی 2021 كازمی لەبەغدای پایتەخت پێشوازی لەمیقاتی كردووە.

هەر بەگوێرەی بڵاوكراوەكە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ پێشوازی لەهاوتا لوبنانییەكەی دەكات كەئەمڕۆ دووشەممە بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە بەغدای پایتەخت، ئاماژەشی بەوەداوە كە هەردوو لا لەمیانی كۆبوونەوەیاندا گفتوگۆیان كردووە لەبارەی رێوشوێنەكانی پتەوكردنی هاوكاری لەنێوان عیراق و لوبنان و هەماهەنگی هەڵوێستی دوو لایەنە لەبارەی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و ئەو پرسانەشی كە جێی گرنگێپێدانی هاوبەشن.

لەبڵاوكراوەكەدا هاتووشە كە كازمی بەخێرهاتنی لەوەفدی لوبنان كردووەو ئاماژەیداوە بە گرنگی قووڵكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و لوبنان بەشێوەیەك كەخزمەت بەگەلی هەردوو وڵات بكات، ئاماژەشی بەوەداوە كە عیراق خوازیارە پەیوەندی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ لوبناندا پەرە پێبدات، سەرەڕای پەرەدان بەهەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەبواری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو وشكردنی سەرچاوەكانی.

لای خۆشیەوە، سەرۆك وەزیرانی لوبنان ستایشی هەڵوێستەكانی عیراقی كردووە لەپێناوی پشتیوانیكردن لە گەلی لوبنان و ئەو هەنگاوە سەركەوتوانەی عیراقی ناوێتی لەئاستی ناوچەیی لەبەهێزكردنی سیاسەتی هێوركردنەوەو سەرخستنی زمانی دایەلۆگ و بەردەوامی لەبونیاتناندا.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket