riklam

ئاسانکاری بۆ گەشتی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران دەکرێت

کوردستان 05:37 PM - 2021-10-25

کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداری تایبه‌ت به‌ ئاسانكاری نوێی گه‌شتی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ڕێی فڕۆكه‌وه‌ بڵاو دەکاتەوە..
  
سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كانی پێشووی نێوان حكومه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و عیراق، هاوڵاتیانی عیراقی ده‌توانن له‌ به‌رواری 25ی تشرینی دووه‌می 2021ی زاینیه‌وه‌، ته‌نها به‌ هه‌ڵگرتنی پاسپۆرتی باوه‌ڕپێكراو و ماوه‌ به‌سه‌رنه‌چووی عیراقی و به‌ ڕه‌چاوكردنی ڕێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌توانن له‌ سنوره‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ بچنه‌ ناو خاكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌. 

 شایانی باسه‌ ئه‌و مۆره‌ی كه‌ له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی سنوره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ ده‌درێت به‌ مانای مانه‌وه‌ی یه‌ك مانگه‌ له‌ ئێران و هیچ پێویستیه‌كی له‌ وه‌رگرتنی ڤیزا نییه‌.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket