riklam

لینكی ئەنجامی زانكۆلاین كارا كرا

کوردستان 11:25 AM - 2021-10-25

سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە لینكی ئەنجامی زانكۆلاین كارا بوو لە ئێستاشدا خوێندكاران دەتوانن ئەنجامەكانی لێوەرگرنەوە.

پێشتریش وەزارەتی خویندنی باڵای هەرێمی كوردستان ئەنجامی زانكۆ لاینی ڕاگەیاندن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی د. خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون وتی: كۆی دەرچووان 63 هەزار و 324 دەرچوو، 41 هەزاریان زانستی و 21 هەزاریشیان وێژەیی بووە و پلانی 45 هەزار  218 وەرگیرانی خوێندكاریان  هەبووە، 45 هەزار و 113 پێشكەشكاری 2021 و 4 هەزار و 142 دەرچووی 2020 و سێ هەزار و 277 دەرچووی ساڵانی رابردووش داواكارییان بووە كە كۆی گشتی 52 هەزار و 532 دەرچوو داوای كورسی خوێندنیان كردووە.

وتیشی: ئەمساڵ كۆی گشتی وەرگیراوان 43 هەزار و 277 خوێندكاری دەرچوو وەرگیراون و لە زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان ناویان هاتووەتەوە و دواتر ئەم ژمارەیە زیاد دەكات لەوانەی وەرگیراون 37 هەزار و 170 دەرچووی ئەمساڵ و 102 دەرچووی خوێندنی نێودەوڵەتی و 2 هەزار و 941 دەرچووی ساڵی رابردوو و 1893 خوێندكاری ساڵانی پێشتریش ناویان هاتووەتەوە و 1171 دەرچووی پەیمانگە تەنكیییەكان بەسیستمی پۆلیتەكنیكی وەرگیراون و ڕیژەی وەرگیراوان بۆ ئەمساڵ 82%ی هەموو دەرچووانی خوێندكارانی دەرچووی ئەمساڵ وەرگیراون

ڕیژەی وەرگیراون 62% لە زانكۆ لاین بە خۆرایی وەرگیراون و 21% یان لە خوێندنی بە سیستمی پارا لێل وەرگیراون و 17% یان لە خوێندنی ئێواران وەرگیراون.

د. خەتاب ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە هێشتا چوار هەزار و 67 كورسی لە زانكۆ و پەیمانگاكان بە بەتاڵی ماونەتەوە، ئەوانەی كە وەریش نەگیراون بەهۆی ئەوەوە بووە كە داوای هەندێك بەشكراوە و ناوی نەهاتووەتەوە و ئەوانەش هەموو جۆرە نمرەیەكی بەرز و نزمی تێدایە.

 هەروەها باسی لەوەشكرد كە بە هەمان ئەو كۆد و ناوەی خوێندكاران داواكاری پێشكەش كردووە لەوێوە شوێنی خۆی دەدۆزێتەوە.

لەلایەن خۆشیەوە ئارام ئیبراهیم قەمبەر بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن لە هەمان كۆنگرەی ڕۆژنامەوانەیەكەدا وتی: لەگەڵ كارابوونی ماڵپەڕی ڕێگای زانكۆ قوتابیان مافی سكاڵای هەیە، هەر كەسێكیش ناوی نەهاتووەتەوە دەچێتە ئەو زانكۆیەی كە دەیەوێ لێی بخوێنێ و دواتر مامەڵەی بۆ دەكرێت.

هەروەها باسی لەوەكرد كە دەرچووانی خوولی سێیەمی پۆلی 12ی ئامادەیی كە ژمارەیان 100 كەس كەمترن و بە دەستی شوێنی خوێندنیان بۆ دیاری دەكرێت.

لەم لینكەوە ئەنجامی زانكۆلاین وەربگرە...

PUKmedia سەرباز محەمەد





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket