riklam

سەرۆك وەزیرانی دەستبەسەركراوی سودان پەیامێك بڵاودەكاتەوە

جیهان 10:29 AM - 2021-10-25

وەزارەتی ڕاگەیاندنی سودان لەڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند كە عەبدوڵڵا حمدوك سەرۆك وەزیرانی دەستبەسەركراوی ئەو وڵاتە داوا لە خەڵك دەكات بە شێوەیەكی ئاشتیانە بەرگری لە شۆڕشەكەیان بكەن و بڕژێنە سەر شەقامەكان. 

بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە چەكداری نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر شوێنی حەوانەی عەبدوڵڵا حمدوك سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە و جگە لەسەرۆك وەزیران چوار وەزیر و ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانیان دەستگیر كردووە و ئێستا لەژێر چاودێری مانەوەی زۆرە ملیدان. 

هاوكات جێفری فلتمن نێردراوی تایبەت ئەمریكا بۆ سودان نیگەرانی وڵاتەكەی لەو هەنگاوە دەربڕێوە و ڕایگەیاندووە دەسەڵاتی سەربازی لە گەڵ دەستووری سودان یەكناگرێتەوە و ئەمەش كۆمەكەكانی ئەمریكا بۆ سودان دەخاتە مەترسییەوە.

 لەئێستادا دۆخی سودان نایاسایی و دەوترێت كودەتا كراوە و هێشتا بە ڕەسمی ئەو هەواڵە پشتڕاستنەكراوەتەوە. 

PUKmedia ئاژانسەكان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket