riklam

زیاتر لە 43 هەزار خوێندكار لەزانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیران

هەواڵ 10:20 AM - 2021-10-25

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەنجامی زانكۆلاینی بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، 43 هەزار و 277 خوێندكار وەرگیران و 82% ی دەرچووانیش لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان وەرگیراون.

سەعات 10ی ئەمڕۆ 2021-10-25، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وردەكاری و داتای وەرگیراوانی لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان لەهەرێمی كوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2021-2022) راگەیاند و خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و بەدواداچوان ئاماژەی بەوەدا: كە ئەمساڵ 63 هەزار و 324 خوێندكاری پۆلی 12 دەرچوون و 82% ی دەرچووان كە داواكاریان پێشكەش كردووە لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان وەرگیراون، هاوكات  18%ی ئەو خوێندكارانە وەرنەگیراون كە ژمارەیان دەكاتە حەوت هەزار 943 خوێندكار.

وتیشی: 62% خوێندكاران لەناو خوێندنی خۆڕایدا وەرگیراون واتا ئەو كورسیانەی كە بەخۆڕاین و 21% لەخوێندنی پارالێڵ وەرگیراون و 17% لە خوێندنی ئێواران وەرگیراون.

راشیگەیاند: چوار هەزار و 67 كورسی بە بەتاڵی ماونەتەوە و وەرنەگیراوان دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن و لەسەر ئەو كورسییە بەتاڵانە بخوێنن.

ئەوەشی راگەیاند: لە سەعات 11 ی ئەمڕۆوە لینكی ئەنجامی زانكۆلاین كارا دەبێت و وەرگیراوان دەتوانن ئەنجامەكانی لێوەرگرنەوە.

لەم لینكەوە ئەنجامی زانكۆلاین وەربگرە...

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket