riklam

چەمچەماڵ.. رووداوێكی هاتووچۆدا گیان لەدەستدانی لێكەوتەوە

کوردستان 10:18 AM - 2021-10-25

ئەمڕۆ دوو شەممە 2021-10-25 لە رووداوێكی  هاتووچۆدا لە سەر رێگەی چەمچەماڵ ــ ناحیەی سەنگاو نزیك گوندی قەرەتاموور بەهۆی پێكدادانی دوو  ئۆتۆمبێلەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و پێنج كەسی دیكەش  برینداربوون.

لەوبارەیەوە شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ PUKmedia ی راگەیاند: سەرلەبانی ئەمڕۆ بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی چەمچەماڵ ــ ناحیەی سەنگاو  ئافرەتێكی تەمەن 49 ساڵ گیانی لەدەستدا.
وتیشی: هەر بەهۆی رووداوەكەوە پێنج هاووڵاتی بریندار بوون و چوار لە بریندارەكان باری تەندروستیان ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی كراون.

PUKmedia عەدنان كەلهوڕی



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket