riklam

یەكێتی ئەوروپا نووسینگەی خۆی لە كابول دەكاتەوە

جیهان 08:41 AM - 2021-10-25

یەكێتی ئەوروپا بەنیازە پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی خۆی لەگەڵ ئەفغانستان ئاسایی بكاتەوە و بەمنزیكانە نووسینگەی خۆی لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان دەكاتەوە. 

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمزی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە كە دبیلۆماتكارانی یەكێتی ئەوروپا دوای 12 هەفتە لە چۆڵكردنی كابول جارێكی دیكە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو شارە و پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی نێوان یەكێتی ئەوروپا و ئەفغانستان ئاسایی دەبێتەوە.

هاوكات زبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی حكومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند: وڵاتەكەی پێشوازی لەو هەنگاوەی یەكێتی ئەوروپا دەكات و ئەو هەنگاوە قازانجی هەردوولای تێیدایە و ئەم هەنگاوە یەكێتی ئەوروپا ڕێگەی هاوكاری و پێكەوە هەڵكردن خۆش دەكات و متمانە دروست دەكات. 

PUKmedia  بی بی سی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket