riklam

سودان..کودەتایەكی سەربازی ڕوویدا

جیهان 08:18 AM - 2021-10-25

ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر شوێنی حەوانەوەی سەرۆك وەزیرانی سودان دەستگیریان كرد.

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن كە ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵیانكوتاوەتە سەر شوێنی حەوانەی عەبدوڵڵا حمدوك سەرۆك وەزیرانی سودان و دەستبەسەریان كردووە.

دەوترێت هاوكات چوار وەزیری و ڕاوێژكاری كاروباری ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانیش دەستگیر كراون. 

هەندێك لەسەرچاوەكانی هەواڵ باس لە كودەتای سەربازی دەكەن و تا ئێستا ئەو هەواڵانە پشتڕاست نەكراونەتەوە.

عەبدوڵڵا حمدوك لە ساڵی 2019 وە پاش ئەوەی عومەر بەشیر لە دەسەڵات دوورخرایەوە بووە سەرۆك وەزیرانی سودان. 

لە ئێستادا خەتی ئەنتەرنێت پچڕاوە و پەیوەندی ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە نەماوە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket