riklam

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان: كورد ده‌توانیت دوو وه‌زاره‌تی گرنگ له‌عیراق وه‌ربگرێت

عیراق 08:53 PM - 2021-10-24

ئه‌ندامێكی خولی رابردووی په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عیراق، به‌باشی ده‌زانێت كورد له‌ جیاتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌،  وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ربگرێت، پێشیوایه‌ جگه‌ له‌و وه‌زاره‌ته‌ پێویسته‌ وه‌زاره‌تی داد جارێكی تر بۆ كورد بێت، ئه‌ویش له‌ پێناو ئاوه‌ڕ‌دانه‌وه‌ی زیاتر له‌ كێشه‌ی ناوچه‌ دابڕ‌اوه‌كان. 

ئاره‌زوو مه‌حموود ئه‌ندامی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی به‌ بڕ‌بڕ‌ه‌ی پاشتی حكومه‌ت داده‌ندرێت، به‌باشی ده‌زانم ئه‌مجاره‌ له‌ جیاتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌،  كورد وه‌زاره‌تی دارایی له‌ حكومه‌تی داهاتووی عیراق وه‌ربگرێت.

وتیشی: به‌و پێیه‌ی تاكو ئێستا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ئابووری له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ماوه‌ته‌وه‌، له‌ رێگای وه‌زاره‌تی دارایی ده‌توانرێت به‌شێكیان چاره‌سه‌ربكرێت و ماوه‌یه‌كی كه‌متری پێویست بێت بۆ رێكه‌وتن.

راشیگه‌یاند: وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی دارایی له‌لایه‌ن كورده‌وه‌،  به‌مانای ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌وانی تر گرنگیان نیه‌، به‌ڵكو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ گرنگی خۆی هه‌یه‌، هاوكات پێویسته‌ كورد جارێكی تر وه‌زاره‌تی داد وه‌ربگرێته‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ  بۆ ناوچه‌دابڕ‌اوه‌كانی زۆر پێویسته‌ بۆ كورد.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خولی چواره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بۆ كابینه‌ی ئه‌مجاره‌ پێویسته‌ بۆیه‌كه‌مجار بوار به‌ژنان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌ سیادیه‌كان به‌رێوببات، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌ی به‌ر كورد ده‌كه‌وێت، كه‌ ئێمه‌ دڵنیان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و ده‌توانن زۆر  به‌باشی ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌ جگه‌ له‌ كابینه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌زیری دارایی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، كورد له‌ زۆربه‌ی كابینه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه‌، له‌دوا كابینه‌شدا وه‌زیری داد به‌ كورد بووه‌.

PUKmedia  ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket