riklam

لیوایەكی پێشمەرگە دەخرێتەسەر بەرگری عیراق

کوردستان 08:05 PM - 2021-10-24

 ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: لیوایەكی پێشمەرگە خراوەتەسەر میلاكی وەزارەتی بەرگری عیراق.
لەو بارەیەوە فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان تایبەت بە PUKmediaی راگەیاند، دوو لیوا لەهێزی پێشمەرگەو سوپا دروستكراون و ئەركەكانی ئەو دوو لیوایە لەو ناوچانەدا چڕدەبێتەوە كە بۆشایی ئەمنییان تێدایە.
راشیگەیاند: هەردوو لیواكە تەواو بەحكومەتی فیدڕاڵەوە گرێدەدرێن، لەلیوایەكی سوپاو لیوای 20ی پێشمەرگە پێكدێن و دەخرێنە سەر میلاكی وەزارەتی بەرگری فیدڕاڵ، ئەوەش بەئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و رێگریكردن لە سوودوەرگرتن لەهەرچ بۆشاییەكی ئەمنیی لە نێوان هەردوو لاو پەڕینەوەی تیرۆرستان تیایاندا. 
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket