riklam

دووەمین ساڵیادی ماڵئاوایی دەروێشی كوردایەتی دەكرێتەوە

کوردستان 07:42 PM - 2021-10-24

لەمەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووەمین ساڵیادی ماڵئاوایی مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەمیوانان كە لەلایەنە جیاوازەكان و كەسوكارو كوردانی رۆژئاوای كوردستان و رۆشنبیران و نوسەران بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ 24ی 10ی 2021 دووەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش هاوڕێی تەمەن و هەڤاڵی تێكۆشانی نەپساوەی سەرۆك مام جەلال لەمەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرایەوە.
لەو مەراسیمەدا باس لەخەبات و مێژووی شۆڕشگێڕی مامۆستا حەمید دەروێش لە رۆژئاوا كوردستان و رۆڵی لەپشتیوانكردنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەڕابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پەیوەندی توندوتۆڵی نێوان سەرۆك مام جەلال و مامۆستا حەمید دەروێش كرا كە لەناوەڕاستی ساڵی پەنجاكانەوە لەسوریاوە دوای یەكتربین بوەتە سەرەتای ئەو پەیوەندییە دورودێژەی خەباتیان.
هەر لەمەراسیمەكەدا باسی لەرۆڵی مامۆستا حەمید دەروێش كرا لەئاشتەوایی و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان لایەنە كوردییەكان لەباشوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و تەنانەت باكوری كوردستان كە هەموو هەوڵێكی بۆ یەكڕیزی و یەكگرتووی لایەنەكان بووە لەپارچەكانی كوردستان.
لەبەشێكی تری مەراسیمەكەدا باس لە رۆڵی مامۆستا حەمید دەروێش كرا كە لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان لەسوریا سەرباری خراپی دۆخی تەندروستی، گەڕایەوە رۆژئاوای كوردستان و توانی بەهەوڵی خۆی لایەنە كوردییەكان یەكبخات و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان بەرهەمەكەی بوو.
PUKmedia تایبەت  فۆتۆ: ڤینۆس تۆفیق 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket