riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌رێم سوود له‌شاره‌زایی و ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی وڵاتی سوید وه‌ربگیرێت

کوردستان 07:13 PM - 2021-10-24

بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ده‌باشان پێشوازیكرد له‌ یوناس لۆڤێن، باڵیۆزی سوید له‌ عیراق.

له‌ دیدارێكدا ھه‌وڵه‌كان بۆ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، پێگه‌ی ھه‌رێم و په‌یوه‌ندی نێوان ھێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ تایبه‌ت له‌بواری ئابووری و په‌روه‌رده‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ بۆچونیان له‌باره‌وه‌ خرایه‌ڕوو.

بافڵ تاڵه‌بانی دووپاتی له‌ فراوانكردنی ھاریكاری و ھه‌ماھه‌نگی ھاوبه‌ش كرده‌وه‌ له‌نێوان ھه‌رێم و سوید، و ھه‌موو پشتیوانی و كارئاسانییه‌كی یه‌كێتی بۆ ده‌ربڕین تا بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانی سوید له‌ ھه‌رێم سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ و له‌كه‌رتی ئابووریدا ھاوكاربن و به‌شدارێكی چالاك بن بۆ پێشخستنی ھه‌رێمی كوردستان.

له‌باره‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنیشه‌وه‌ ھاوسه‌رۆك پێشنیاری گه‌ڵاڵه‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كی ھاوبه‌شی په‌روه‌رده‌یی كرد تا سوود له‌شاره‌زایی و ئه‌زموونی پێشكه‌وتووی وڵاتی سوید وه‌ربگیرێت و پشتیوان بن بۆ پێشخستنی زیاتری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ له‌ھه‌رێم، و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی سه‌رده‌م خوێندكار و گه‌نجی كورد كه‌ توانایه‌كی باشیان ھه‌یه‌ به‌پێی پێویستی كۆمه‌ڵگه‌، گۆڕانكارییه‌كان و بازاڕ په‌روه‌رده‌ بكرێن و ھه‌م فێربكرێن و ئاماده‌بكرێن تا له‌ بازاڕی كاردا سوودیان لێوه‌ربگیرێت و ھه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێنرێت.

ھه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی به‌رنامه‌ و سیاسه‌تی یه‌كێتی بۆ قۆناغی ئه‌مڕۆی ھه‌رێم و عیراق خسته‌ڕوو، ته‌ئكید له‌چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ و سیاسییانه‌ی كێشه‌كان كرده‌وه‌، و په‌نابردن بۆ دیالۆگ و زمانی گفتوگۆ و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل، و وڵاتی به‌فاكته‌ری به‌ھێزی زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان زانی و رایگه‌یاند یه‌كێتی پێداگرده‌بێت له‌سه‌ر یه‌كخستنی ھه‌وڵه‌كان بۆ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌ش و خزمه‌ت كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی ھه‌موو نه‌ته‌وه‌ وپێكھاته‌و ئاینزاكان بێت.

PUKmedia  


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket