riklam

بافڵ تاڵه‌بانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی لیوا مه‌ردان چاوشین ده‌كات

ی ن ک 06:01 PM - 2021-10-24

بۆ كۆچی دوایی خاتوو (مه‌لیحه‌ حه‌مه‌ غه‌ریب)، دایكی لیوا مه‌ردان چاوشین فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په‌، بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

برای به‌ڕێزم كاك لیوا مه‌ردان چاوشین، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په‌.

به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌، ھه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (مه‌لیحه‌ حه‌مه‌ غه‌ریب) دایكی به‌ڕێزتانم پێگه‌یشت.
بۆ ئه‌م خه‌مه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی قوڵی خۆمان به‌ جه‌نابتان و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رز و تێكۆشه‌ره‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نم، كه‌ ھه‌میشه‌ له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات بوون.
له‌خوای گه‌وره‌ش ده‌پاڕێینه‌وه‌ گیانی كۆچكردوو به‌ به‌ھه‌شت شادبكات و دڵنه‌وایی و ئۆقره‌ییش به‌ ھه‌موولایه‌كتان ببه‌خشێت.

بافڵ تاڵه‌بانی
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket