riklam

ئه‌ردۆگان ھه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی 10 باڵیۆز له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات

جیهان 10:10 PM - 2021-10-23

له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوێك بۆ ئازادكردنی چالاكوانێكی سیاسی سیاسی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا ھه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی 10 باڵیۆز له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.

ئه‌ردۆگان، له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری ئاكه‌په‌ له‌ شاری ئێسكی شه‌ھیر رایگه‌یاند، رێنمایی به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌و 10 باڵیۆزه‌ی ره‌خنه‌یان له‌ دادگای توركیا گرتووه‌ به‌ كه‌سانی نه‌خوازراو ناوبھێنرێن. 

ئه‌ردۆگان ناڕه‌زایه‌تی و سه‌ردانی باڵیۆزه‌كانیشی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ بێئه‌ده‌بی ناو بردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، توركیا وڵاتێكی به‌شكۆیه‌ و ھه‌ركه‌سێك له‌ توركیا تێنه‌گات و نه‌یناسێت ئه‌وا ده‌بێت ئه‌م وڵاته‌ به‌جێبھێڵێت.

له‌ چه‌ند رۆژی رابرودا باڵیۆزانی ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، كه‌نه‌دا، دانیمارك، فینله‌ندا، فه‌ڕه‌نسا، ھۆڵه‌ندا، نیوزیله‌ندا، نه‌رویج و سوید ره‌خنه‌یان له‌ دادگای توركیا گرت و داوای ئازادكردنی عوسمان كاڤاڵا سه‌رمایه‌دارو چالاكوانی سیاسیان كرد كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ به‌ تۆمه‌تی به‌شداریكردنی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی گه‌زی پارك له‌ ساڵی 2013 و كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌موزی 2016 له‌ زینداندایه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket