riklam

مه‌رج نیه‌ هه‌رێم و به‌غدا به‌یه‌ك یاسای هاتوچۆ كاربكه‌ن

کوردستان 09:52 PM - 2021-10-23

به‌رێوه‌به‌ری  په‌یوه‌ندییه‌كانی هاتوچۆی هه‌رێم ئاشكریده‌كات  له‌هه‌رێم كار بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسایه‌كی تازه‌ی هاتوچۆ ده‌كرێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات هه‌رێم و به‌غدا حكومه‌ت و په‌رله‌مانی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌ و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌توانن به‌یاسایه‌ك له‌بواری هاتوچۆ كاربكه‌ن.

عه‌مید ئه‌سعه‌د مه‌ڵا كه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی هاتوچۆی  گشتی هه‌رێمی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ریه‌كه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی  فیدراڵ له‌ بواری هاتوچۆ به‌ دوو یاسای جیاواز  كارده‌كه‌ن، چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌یان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: ئه‌و یاساییه‌ی هاتوچۆ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كاری پێ ده‌كرێت بۆسه‌رده‌می حوكمی پۆڵ بلیمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌و كاته‌ی عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدراڵیش بۆ ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی له‌هه‌رێم كاری پێده‌كرێ، كه‌موكوری زۆری تێدایه‌و پێویستی به‌ گۆڕانكاری هه‌یه‌، له‌كاتی ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه‌ تاكو پڕۆژه‌یاسایه‌كی تازه‌ی هاتوچۆ له‌هه‌رێم  ئاماده‌بكرێت، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئێستای ئۆتومبێل و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ بگونجێ كه‌ له‌بواری هاتۆچۆ  روویداوه‌.

 ئه‌و لێسراوه‌ی هاتوچۆی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌وان هیچ زانیاریه‌ك نیه‌ له‌وه‌ی یاسایه‌كی تازه‌ له‌ حكومه‌تی فیدراڵ بۆ هاتوچۆ ده‌ربچێت و هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه‌، ئه‌و بابه‌ته‌ زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.

PUKmedia  ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket