}

بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌م ھه‌لومه‌رجه‌ی ھاتۆته‌ پێش واده‌خوازێت كورد ماڵی خۆی رێكبخاته‌وه‌

کوردستان 09:44 PM - 2021-10-23

بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ده‌باشان پێشوازیكرد له‌ ئیلبروس كوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا له‌ عیراق و ئۆلیگ لیڤن، كونسوڵی روسیا له‌ھه‌رێمی كوردستان.

له‌ دیدارێكدا دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كان، قۆناغی دوای ھه‌ڵبژاردن، په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و رۆڵی كورد له‌ حكومه‌تی داھاتووی عیراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا و ھه‌ردوولا ھاوڕابوون له‌ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ لێكتێگه‌یشتن و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو بۆ لێكنزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌پێناو سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری زیاتر له‌ وڵات.

ھه‌ر له‌میانی دیداره‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی روونیكرده‌وه‌ ئه‌م ھه‌لومه‌رجه‌ی ھاتۆته‌ پێش واده‌خوازێت كورد ماڵی خۆی رێكبخاته‌وه‌ و یه‌ك وتاری یه‌كگرتوومان ھه‌بێت بۆ به‌غدا و یه‌كێتیش له‌و رووه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات و ھه‌ماھه‌نگ ده‌بێت بۆ یه‌كڕیزی، تا پێكه‌وه‌ سه‌نگی نه‌ته‌وه‌ییمان بپارێزین و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور شه‌ڕی مافه‌كانمان بكه‌ین، ئه‌م ھه‌نگاوه‌شی به‌ خزمه‌تكردنی ئامانجه‌ باڵاكانی گه‌لی كورد وه‌سفكرد.

ھاوسه‌رۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد گۆڕانكارییه‌كانی ناوخۆیی و ناوچه‌كه‌ ھانمان ده‌دات ناكۆكییه‌كان وه‌لابنێین و به‌ ئیراده‌یه‌كی به‌ھێزه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ چاكسازی راسته‌قینه‌ و خزمه‌تكردنی زیاتر، لێشگه‌ڕێین دامه‌زراوه‌ ره‌سمییه‌كان ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان جێبه‌جێبكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی رۆژئاوای كوردستان بافڵ تاڵه‌بانی ته‌ئكیدی له‌پشتیوانی و سه‌قامگیری سیاسی كرده‌وه‌ و دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنی سیاسییانه‌ی كێشه‌كانی به‌ فاكته‌ری ئارامی و ئاسایش له‌ناوچه‌كه‌ زانی و داوایكرد له‌ رووسیا ھه‌ماھه‌نگ و پشتیوانی زیاتربن له‌و رووه‌وه‌.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket