}

دیلان غه‌فور: ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستم ھێناوه‌ ده‌نگی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتییه‌

کوردستان 08:57 PM - 2021-10-23

‎په‌رله‌مانتار دیلان غه‌فور ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌نده‌ به‌ده‌ستی ھێناوه‌ بێگومان ده‌نگی یه‌كێتییه‌كان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتییه‌.

روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی 
‎له‌باره‌ی لێدوان و ده‌نگۆی ھه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن كه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندیی به‌نده‌ به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌و ده‌نگانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ھه‌ڵبژاردن به‌ ده‌ستم ھێناوه‌، ده‌مه‌وێت ئه‌و ڕاستییه‌ بۆ ڕای گشتی ڕوون بكه‌مه‌وه‌، ڕاسته‌ من به‌ سه‌ربه‌خۆ به‌شداربووم له‌ پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ھه‌میشه‌ خۆم به‌ یه‌كێتی زانیوه‌و یه‌كێتی ھه‌ر له‌ ھه‌ڤاڵی ھاوسه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی تا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و میدیای حزبه‌كه‌م پشتیوانم بوون له‌ ھه‌ڵمه‌تی ھه‌ڵبژاردن و ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌نده‌ به‌ده‌ستم ھێناوه‌ بێگومان ده‌نگی یه‌كێتییه‌كان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتییه‌.

‎ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه‌ ته‌ئكید بكه‌مه‌وه‌، خه‌بات و تێكۆشانی خانه‌واده‌كه‌م له‌ناو یه‌كێتیدا دیارو به‌رچاوه‌و به‌نده‌ش ئه‌ندامێكی دڵسۆزی ئه‌و حزبه‌م، له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگم له‌پاڵ ده‌نگی فراكسیۆنی یه‌كێتی دا ده‌بێت و دوای پێكھێنانی حكومه‌تی عێراق كاتێك یاسا ڕێگای پێدام، به‌ فه‌رمیی ده‌بمه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق.

ھیوادارم به‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ كۆتایی به‌و بابه‌ته‌ بھێنرێت و كه‌س نان و پیازی پێوه‌نه‌خوات!

‎دیلان غه‌فور
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket