}

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ چاودێری بازرگانی سلێمانیه‌وه‌ بۆ رای گشتی

کوردستان 08:06 PM - 2021-10-23

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی: ده‌ستخۆشی له‌ھه‌ر خاوه‌ن كار و فرۆشیارێك ده‌كه‌ین كه‌ نرخ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كه‌م بكاته‌وه‌

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی نوسراوێكی بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت : چه‌واشه‌كارانه‌ لێكدانه‌وه‌ بۆ نوسراوه‌كه‌یان كراوه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌ستخۆشی له‌ھه‌ر خاوه‌ن كار و فرۆشیارێك ده‌كات كه‌ نرخ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كه‌م بكاته‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی

له‌ باره‌ی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان كه‌ له‌ به‌شێك له‌ میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ چه‌واشه‌كارانه‌ لێدانه‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕۆكی نوسراوه‌كه‌مان كراوه‌ ، له‌كاتێكدا نوسراوه‌كه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌یه‌ له‌ راستی و دروستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ له‌ ڵایه‌ن ئه‌و فرۆشیاره‌ی كه‌ داوای له‌ ئێمه‌ كردووه‌ ، چونكه‌ ھه‌ندێك جار  فرۆشیاران وه‌ك فێڵێك دابه‌زاندنی نرخه‌كان به‌كار ده‌ھێنن بۆ سه‌رنج راكێشانی ھاوڵاتیان ، لێره‌وه‌ بۆ به‌رچاو روونی رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له‌پاڵ چاودێری كردنی نرخه‌كان بۆ رێگریكردن كه‌ به‌رزبونه‌وه‌ ھاوكات له‌گه‌ڵ ھه‌موو جۆره‌ دابه‌زاندنێكی نرخداین و ده‌ستخۆشی له‌ھه‌ر خاوه‌ن كار و فرۆشیارێك ده‌كه‌ین كه‌ نرخی كاڵاو شومه‌ك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كه‌م بكاته‌وه‌، به‌ھه‌موو ڵایه‌كشی راده‌گه‌یه‌نین كارو به‌دواداچونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له‌ چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ھه‌رێمدایه‌ كه‌ ھاوپێچی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ كراوه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket