riklam

پرسه‌نامه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی سیروان مه‌سعود مه‌لا عه‌لی

پرسەنامە 08:03 PM - 2021-10-23

بۆ كۆچی دوایی سیروان مه‌سعود مه‌لا عه‌لی، بافڵ تاڵه‌بانی
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ھه‌ڤاڵ سیروان مه‌سعود مه‌لا عه‌لی.

بۆ كۆچی دوایی ھه‌ڤاڵ سیروان مه‌سعود مه‌لا عه‌لی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م، ھیوادارین ئه‌مه‌ دواناخۆشیتان بێت، رۆحی كۆچكردووش بۆ ھه‌میشه‌ شادبێت و ئێوه‌ش سه‌ربه‌رز و شادمان بن.

بافڵ تاڵه‌بانی
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket