riklam

ته‌نگی بوك و زاوای پاككرایه‌وه‌

کوردستان 07:37 PM - 2021-10-23

سه‌نته‌ری سلێمانی بۆ ژینگه‌پارێزی وشاخه‌وانی و(گروپی هاوڕێیانی شاخ ته‌نگی بوك و زاوایان له‌خۆڵ و خاشاك پاككرده‌وه‌.

ئه‌ندازیار ڕێژین ڕه‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شت وگوزاری دوكان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند : به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری دوكانه‌وه‌ سوپاس و پێزانینی زۆرمان هه‌یه‌ بۆ (سه‌نته‌ری سلێمانی بۆ ژینگه‌پارێزی وشاخه‌وانی) و(گروپی هاوڕێیانی شاخ) كه‌ئه‌مڕۆ كارێكی پیرۆزی ژینگه‌پارێزیان له‌ (ته‌نگی بوك و زاوا)به‌ناوی (ژینگه‌ ماڵی هه‌مومانه‌)ئه‌نجامدا .

به‌سوپاسه‌وه‌ كۆمپانیای شكارو سه‌رپه‌رشتیارانی كۆمپانیا هاوكاری ئه‌و دوو گروپه‌ به‌ڕێزه‌بوون بۆ گێڕانه‌وه‌ی سروشت و ڕزگاربون له‌پاشماوه‌ی نائه‌ندامی و پاشماوه‌ خۆراكیه‌كان،

به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شت و گوزاری دوكان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ته‌نگی بوك زاوا له‌ده‌ریاچه‌ی دوكان بۆته‌ جێگه‌یه‌كی سه‌ره‌نج ڕاكێش ساڵانه‌ هه‌زاران گه‌شتیار ڕوی تێده‌كه‌ن ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندایش بۆ به‌شێك له‌وێنه‌گرتنی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌كاری ده‌هێن،

به‌ڵام جێگه‌ی داخه‌ به‌شێك له‌گه‌شتیاران پابه‌ندی ڕێنمایه‌كان نین و ژینگه‌ پیس ده‌كه‌ن یا به‌جۆرێك پاشماوه‌كان فڕێ ده‌ده‌ن كۆكردنه‌وه‌ی ئاسان نیه‌، به‌تایبه‌ت ته‌نگی بوك زاوا چونكه‌ ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی به‌له‌مه‌وه‌ پاشماوه‌كان بگوازینه‌وه‌،

ته‌نگی بوك زاوا ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژئاوای ده‌ریاچه‌ی دوكان دوكیلۆمه‌تر له‌ دوكانی سه‌رو دوره‌ ونزیك ده‌بیته‌وه‌ له‌گوندی گرده‌سورانی بناری شاخی كۆسره‌ت.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د /  دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket