}

توێژه‌رێكی بواری كۆرۆنا: قورسه‌ ئه‌نفلۆنزاو كۆرۆنا له‌یه‌كتری جیابكرێته‌وه‌

تەندروستی 07:10 PM - 2021-10-23

توێژه‌رێكی بواری كۆرۆنا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی تشرینی یه‌كه‌م 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ قورسه‌ بتوانرێت له‌ڕێگه‌ی نیشانه‌كانه‌وه‌ ئه‌نفلۆنزاو كۆرۆنا له‌یه‌كتری جیابكرێته‌وه‌، ئاماژه‌شیدا كه‌ نیمچه‌ ئه‌سته‌مێكه‌ بتوانرێت جیاوازی له‌نێوان هه‌ردوو نه‌خۆشییه‌كه‌دا بدۆزرێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، د.ئوسامه‌ عانی ده‌رمانسازو پسپۆڕ له‌بواری كۆرۆنا له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia ئاشكرایكرد كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌نفلۆنزاو كۆرۆنا هه‌مان نیشانه‌یان هه‌یه‌و ته‌نهاش له‌ڕێگه‌ی پشكنینی تاقیگاوه‌ ده‌توانرێت جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكرێت.

راشیگه‌یاند، وه‌ك ئاشكرایه‌ ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن هه‌ستی بۆن و تامكردنیان نامێنێت، جگه‌له‌وه‌ نیشانه‌كان له‌هه‌ردوو نه‌خۆشییه‌كه‌دا چوونیه‌كن، ئاماژه‌شیدا كه‌ ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنای گۆڕاوی ده‌لتا ده‌بن هه‌ڵامه‌ت و پژمینیان هه‌یه‌و قورسیشه‌ له‌ڕێگه‌ی نیشانه‌كانیانه‌وه‌ جیاوازییه‌كانیان ده‌ستنیشان بكرێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی پشكنینی تاقیگاوه‌ جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ بزانرێت و واش پێویست ده‌كات توشبووانی ئه‌و دوو نه‌خۆشییه‌ خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن و رێ له‌گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بگیرێت، له‌ئێستادا له‌سایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نیشانانه‌ پێویسته‌ پێشبینی هه‌موو ئه‌گه‌رێكی خراپ بكرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket