riklam

شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران خه‌رج ده‌كرێت

عیراق 07:04 PM - 2021-10-23

وه‌زاره‌تی دارایی عیراق نزیكه‌ی 150 ملیار دینار ته‌رخان ده‌كات بۆ شایسته‌ی جوتیاران له‌ ئه‌مساڵدا.

عه‌لا جبوری وه‌زیری بازرگانی عیراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی 149 ملیار و 800 ملیۆن دیناری بۆ شایسته‌ی جوتیاران ته‌رخان كردووه‌ بۆ ئه‌مساڵ كه‌ به‌روبوومه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.
وتیشی، له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بخرێته‌ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی بازرگانی و له‌ داھاتوویه‌كی نزیكدا به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌ش بكرێت.

PUKmedia وه‌زاره‌تی دارایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket