riklam

حه‌رب: دوای پێكهێنانی حكومه‌ت هیچ كاندیدێكی براوه‌ بۆی نییه‌ گواستنه‌وه‌ بكات

عیراق 06:45 PM - 2021-10-23

شاره‌زایه‌كی یاسایی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ هیچ كاندیدێك یاخود قه‌واره‌و پارتێكی براوه‌ بۆی نییه‌ بڕواته‌ فراكسیۆن یاخود پارتێكی تره‌وه‌و گواستنه‌وه‌ بكات.

له‌ماده‌ی 45 ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاتووه‌ كه‌هیچ كاندیدێك یاخود پارتێك و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی كه‌ له‌چوارچێوه‌ی لیستی كراوه‌دا خۆیان تۆماركردووه‌و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بوون بۆیان نییه‌ پچنه‌ ناو هاوپه‌یمانی یاخود پارتێك یاخود قه‌واره‌یه‌ك یان  لیستێكی تره‌وه‌ له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌ت، تاوه‌كو كاریگه‌ری دروست نه‌كات له‌سه‌ر مافی لیسته‌ كراوه‌كه‌ یاخود لیسته‌ سه‌ربه‌خۆكان كه‌ پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن تۆماركراون هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و فراكسیۆن و لیستانه‌ی تری دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش. 

له‌و باره‌یه‌وه‌، تاریق حه‌رب شاره‌زای یاسایی بۆ PUKmedia ی روونكرده‌وه‌ كه‌ ماده‌ی 45 له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ژماره‌ 9 له‌ساڵی 2020دا په‌سه‌ندی كردووه‌، جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌رێگریكردن له‌ چوونی كاندیدێك یاخود پارتێك یاخود قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بۆ نێو هاوپه‌یمانی یاخود پارت و لیستێكی تره‌وه‌، به‌ڵام بۆیان هه‌یه‌ هاوپه‌یمانی یاخود فراكسیۆن دروست بكه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌و كورسییانه‌ی ئه‌و كاندیده‌ یاخود ئه‌و پارته‌ به‌ده‌ستیهێناوه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2010دا رێگه‌ به‌گواستنه‌وه‌ درا، به‌ڵام به‌پێی ماده‌ی 45 له‌یاسا نوێیه‌كی هه‌ڵبژاردن به‌ته‌واوه‌تی رێگری له‌وه‌كرا، ئاماژه‌شیدا كه‌ گواستنه‌وه‌ له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket