}

كشتوكاڵی هه‌رێم: هێشتا زووه‌ بۆ ئه‌مساڵ باس له‌ وشكه‌ساڵی بكرێت

کوردستان 05:47 PM - 2021-10-23

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی ده‌خاته‌روو و پێیوایه‌ ئاماژه‌كانی كه‌می بارانبارین ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌چی لێپسراوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نن هێشتا كات ماوه‌ بۆ بارانبارن و مه‌ترسیه‌كانی وشكه‌ساڵی به‌جۆره‌ نیه‌ كه‌ باس ده‌كرێت. 

ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی بارانبارینی ئه‌مساڵ كه‌مێك له‌كاتی خۆی دوا كه‌وتووه‌، به‌ڵام هێشتا زووه‌ بڵێن ئه‌مساڵیش وشكه‌ساڵی له‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌ رووده‌دا.

وتیشی: راسته‌ بارانبارینی وه‌رزی پایزی كاریگه‌ری باشتری ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو و كه‌رتی كشتوكاڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر  بكه‌وێته‌ وه‌رزی زستانیش سوودیبده‌بێت.

راشیگه‌یاند: دووهۆكاری سه‌ره‌كی وایكرد ئه‌مساڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌نی ئاو ببنه‌وه‌، یه‌كیان وشكه‌ساڵی ئه‌وه‌ی تریان كه‌مكه‌دنه‌وه‌ی ئاو بوه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ.

ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د روونیشیكرده‌وه‌: له‌گه‌ڵ  ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان، كه‌چی تاكو ئێستا هوردوو وڵاتی توركیا و ئیران وه‌كو پێویست به‌شه‌ ئاوی عتلیراقیان وه‌كو خۆی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

ئه‌و لێپسراوه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌: له‌حاله‌تی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و كه‌مبونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پێویسته‌ شێوازی دابه‌شكردنی ئاو رێكبخرێته‌وه‌ و رێنمایی بدرێته‌ جوتیاران بۆئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و به‌رووبومانه‌ به‌رهه‌م بهێنن كه‌ ئاوی كه‌متر پێویسته‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket