riklam

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: حكومه‌تێكی گشتگیر له‌ عیراق پێكبهێنرێت

عیراق 05:02 PM - 2021-10-23

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوا ده‌كات حكومه‌تێكی گشتگیر له‌ عیراق پێكبهێنرێت و هۆشداریش ده‌دات و له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق ده‌كرێت.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی ئێستای عیراق و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌چووه‌ و كه‌مترین ساخته‌كاری تێداكراوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كێشه‌كانیان وه‌لا بنێن و كار بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر بكه‌ن كه‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هۆشداریشی داوه‌ له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق ده‌كرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردویه‌تی، ته‌نها هاوكاریكردنی حكومه‌ت و گه‌لی عیراق بووه‌ و ناڕه‌وایه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكرێت و به‌ ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ تۆمه‌تبار بكرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket