riklam

كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستگیركراوانی بادینان بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان 04:50 PM - 2021-10-23

كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ھه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی بابه‌تی رێگه‌دان به‌ سه‌ردانیكردنیان له‌لایه‌ن پارێزه‌ر و كه‌سوكاریانه‌وه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، خۆشحاڵن به‌وه‌ی دادگاكانی ھه‌رێم كۆتاییان به‌ دۆسییه‌ی ژماره‌یه‌ك سزادراو ھێنا، كه‌ زیاتر له‌ ساڵێكه‌ به‌ دوو دڵییه‌وه‌ روانیویانه‌ته‌ دۆسییه‌كه‌، دواجار ژماره‌یه‌كیان بێ تاوان ده‌رچون و ئازادكران، ھه‌رچه‌نده‌ ھێشتا نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ربونی یاسا له‌ ھه‌رێمدا ھه‌یه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و ماوه‌یه‌ی دادگا به‌سه‌ر به‌شێك له‌ زیندانیكراوانی بادینانی سه‌پاندوه‌ و رێگه‌نه‌دان به‌ سه‌ردانیكردنیان له‌لایه‌ن كه‌سوكار و پارێزه‌ره‌كانیانه‌وه‌.

PUKmedia كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket