riklam

به‌شێك له‌ ھۆشداری ئاسمانی له‌سه‌ر عیراق ھه‌ڵده‌گیرێت

عیراق 04:28 PM - 2021-10-23

رێكخراوی فڕۆكه‌وانی فیدراڵی به‌شێك له‌ كۆت و به‌ندی ئاسمانی ھه‌ڵگرت كه‌ ماوه‌ی 7 ساڵه‌ به‌ھۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ به‌سه‌ر عیراقدا سه‌پێنراوه‌.

جاسم عه‌بد عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی جوڵه‌ی ئاسمانی عیراق رایگه‌یاند، دوای جێبه‌جێكردنی رێنمایی و راسپارده‌كانی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیی نێوده‌وڵه‌تی (ئیكاو)، كۆمه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی (ئیتا)، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی فڕۆكه‌كانیان له‌ گه‌شتی ئاسمانیدا ئاسمانی عیراق به‌كارده‌ھێنن، به‌شێك له‌و ھۆشداری و كۆت و به‌ندانه‌ی له‌ ساڵی 2014 ه‌وه‌ و له‌كاتی شه‌ڕ داعشدا به‌سه‌ر عێراق سه‌پێندرابوون لابراون.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وشه‌كرد، دوو فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به‌ عیراق به‌ناوچه‌یه‌كدا ھه‌ڵفڕیون، كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 7 ساڵه‌ به‌ ناوچه‌یه‌كی نا ئارام بۆ گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا ھه‌ژماركراوه‌، كه‌ توانیویانه‌ له‌به‌رزی 32 ھه‌زار پێ به‌ ئارامی بفڕن، ئه‌وه‌ش بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket